Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:47

له‌ پارێزگایه‌كی عێراق به‌هۆی خۆپیشاندان دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 17ی تریش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ پارێزگای زیقاڕ له‌ باشووری عێراق هاووڵاتییان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه‌ و دواتریش گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروست بووه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 17ی تریش بریندار بوون.

هاووڵاتییان شاری ناسڕییه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای زیقاڕ، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌هۆی كه‌می و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ شاره‌كه‌یان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاریان كردووه‌.

له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كانیش گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروستبووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو له‌ خۆپیشانده‌ران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌روه‌ها 17ی تریش بریندار بوون.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.