Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:04

مه‌سرور بارزانی: پێویسته‌ به‌په‌له‌ كۆتایی به‌ په‌لاماردانی جوتیارانی كورد له‌ كه‌ركووك بهێنرێ

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م په‌یامێكی له‌سه‌ر په‌لاماره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جوتیارانی كورد له‌ پارێزگای كه‌ركووك بڵاوكرده‌وه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدرال سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن و كۆتایی پێ بهێنن.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت "پەلاماردانی جوتیارانی کورد لە سنووری شارۆچكه‌ی داقووق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە".

ده‌شڵێت "داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدرال دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جوتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن".

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند "ئه‌م په‌لامارانه‌ لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێن و بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی دەرکردنی کورد و دەستبەسەرداگرتنی زەویەکانییان دەدەن".

مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ئەم ڕەفتارانە دژی بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقن و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدرال، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.