سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هۆشداری دا له هه‌ڵكشانی زیاتری جه‌نگ و به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌نێوان وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان، له هه‌مانكاتیشدا جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ستپێشخه‌ر نابێت به‌ڵكو وه‌ڵامی هاوشێوه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر بكرێته سه‌ری.
ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: ڕووسیا به‌هه‌موو شێوه و شێوازێك به‌رگری له خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات له هه‌ر هێرش و په‌لامارێك ئه‌گه‌ری بكرێته سه‌ریان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌وه ئه‌مه‌ریكایه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن چه‌كی ئه‌تۆمی كردۆته‌وه بابه‌ت و هه‌روه‌ها له چه‌ند وڵاتێكیش جێگری كردووه.
راشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك رووسیا له به‌ركارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ر نابین، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا كاردانه‌وه‌ی هاوشێوه‌مان ده‌بێت له هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌ك و به‌كارهێنانێكی چه‌كی ئه‌تۆمیدا.
ڤلادیمێر پووتین گوتیشی: ڕووسیا تا ئێستا نیوه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه پێشتر به‌شێوه‌ی یه‌ده‌گ پڕچه‌كی كردوون كه ژماره‌یان 150 هه‌زار سه‌ربازه له ئۆكراینا جێگیری كردوون.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له كۆی ئه‌و 300 هه‌زار چه‌كداره یه‌ده‌گه‌ی كه هه‌یه‌تی، ئێستا ته‌نیا 150 هه‌زاریان له جه‌نگی ئۆكراینا له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.