Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:33

یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشێک لە زانکۆکان دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ئەمڕۆ چوارشەممە 07ـی 12ـی 2022 ڕایگەیاند، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشێک لە زانکۆکان دروست دەکرێت.

د. کامەران یوونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین تایبەت بۆ ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی، زانکۆکانی پزیشکی هەولێر، پۆلیتەکنیکی هەولێر و سەڵاحەدین دروست دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی دوێنێمان لەگەڵ د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان تاوتوێ کرا و ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی پڕۆژەکە نیشان دا.

د. کامەران باسی لەوەش کرد کە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر ڕووبەری 13 دۆنم زەوی لە نێو دێی کۆنی زانکۆ تایبەت دەبێت بەو مامۆستایانەی زانکۆ کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین سەبارەت بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران ئاماژەی بەوەش دا کە لە کەمپی نوێی زانکۆ شوێنی گونجاو بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەران دانراوە و لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو لێژنەیەی تایبەتە بە دروستکردنی کەمپی زانکۆ باس کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.