دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چواره‌م له گوندی هه‌فته‌غار له سنووری شارۆچكه‌ی داقووق له باشووری پارێزگای كه‌ركووك، ژماره‌یه‌كی زۆر عه‌ره‌بی هاورده هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر جوتیارانی كورد و له ئه‌نجامیشدا چه‌ند جوتیارێك له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی خۆیان بریندار ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌ند هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی هاورده له سنووری گوندی هه‌فته‌غار به تراكتۆر چه‌ند زه‌وییه‌كی جوتیارانی كورد به زۆر ده‌كێڵن به مه‌به‌ستی تۆكردن.
ڕاشیگه‌یاند: كاتێك جوتیاره كورده‌كان ده‌گه‌نه سه‌ر زه‌وییه‌كانیان ڕێگه له عه‌ره‌به هاورده‌كان ده‌گرن زه‌وییه‌كانیان بكێڵن، به‌هۆیه‌وه عه‌ره‌به‌كان زه‌وییه‌كان جێده‌هێڵن، به‌ڵام دواتر به ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌سه‌ر جوتیاره كورده‌كان داده‌ده‌ن و شه‌ڕ و ئاژاوه ده‌كه‌وێته نێوانیان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: عه‌ره‌به هاورده‌كان به چه‌ك و دار و به‌رد ڕووبه‌ڕووی خاوه‌ن زه‌وییه ڕاسته‌قینه‌كان ده‌بنه‌وه كه كوردی دانیشتووانی گونده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان ئێجگار زۆر بووه، دوو له جوتیاره كورده‌كان به سه‌ختی بریندار ده‌كه‌ن.
مام قادر كه جوتیارێكی كورده و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ به سه‌ختی بریندار بووه، بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: به‌داخه‌وه سوپای عێراقیش پاڵپشتی عه‌ره‌به هاورده‌كان ده‌كات و له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆ هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گونده كوردییه‌كان نه‌كردووه.
مام قادر داوای له حكوومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش كرد هه‌ڵوێستی جدی بنوێنن و هه‌وڵی بنبڕكردنی هێرشی عه‌ره‌به هاورده‌كان و زوڵم و داگیركاری زه‌وییه‌كان بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.