سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی له هۆكاره‌كانی خۆپشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری ناسڕییه كردووه كه تێیدا دوو خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی ڕه‌وانه‌ی شاری ناسڕییه سه‌ر به پارێزگای زیقاڕ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له‌سه‌ر هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان و كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانییه‌كان بكه‌ن.
هاووڵاتییان شاری ناسڕییه سه‌ر به پارێزگای زیقاڕ، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌هۆی كه‌می و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له شاره‌كه‌یان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاریان كرد.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دروستبووه و به‌هۆیه‌وه دوو خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها 17ی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.