Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:20

سبه‌ی له‌ پارێزگایه‌كی عێراق كرایه‌ پشوو

کوردستان TV
100%

پارێزگای نه‌جه‌ف بڕیاری دا سبه‌ی پێنجشه‌م له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت بكاته‌ پشووی فه‌رمی.

نووسینگه‌ی پارێزگاری نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند: ئیداره‌ی پارێزگای نه‌جه‌ف بڕیاری دا سبه‌ی پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی 8/12/2022 پشووی فه‌رمی بێت له‌ ته‌واوی پارێزگاكه‌ به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی خاتوو فاتیمه‌ی زه‌هڕا.

ڕاشیگه‌یاند: ڕاگه‌یاندنی پشووه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای كۆمه‌ڵێك زانای ئایینی نه‌جه‌ف بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌م له‌ ساڵیادی شه‌هیدبوونی خاتوو فاتیمه‌ زه‌هڕا هه‌زاران سه‌ردانیكه‌ر ڕوو له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارێزگاری نه‌جه‌ف هه‌روه‌ها هاتووه‌: پشووه‌كه‌ ته‌نیا فه‌رمانگه‌ ئه‌منی و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌جه‌ف و كاروباره‌كانی هاووڵاتییان ناگرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌ پێشوازی و خزمه‌تكردنی سه‌ردانیكه‌راندا ده‌بن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.