Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:33

هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەست پێدەكاتەوە 

کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی ئەكواویزەری ئەمریكی كە تایبەتە بە بواری كەشوهەوای جیهان، پێشبینی كردووە هەفتەی داهاتوو  بەتایبەتی لە رۆژانی چوارشەممەو پێنج شەممەدا 14و 15-12-2022 بارانبارین لە پارێزگاكانی هەولێر،سلێمانی ، دهۆك، كەركوك دەست پێبكاتەوە.
هەروەها بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ پێنج شەممە   8 - 12 – 2022ی راگەیاندووە كە بەم شێوەیە دەبێت:
كەش/ ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت ، لەكاتەكانی شەودا دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور . 
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی دوێنێ.
خێرایی با / لەسەرخۆ دەبێت (10- 15) كم/ك .
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت.
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10) كم  دەبێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.