Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:35

پوتین: چەكی ئەتۆمی رووسیا پێشكەوتووتر و مۆدێرنترە لە وڵاتانی دیكە

کوردستان TV
100%

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا لە میانی گوتارێكیدا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گەشەپێدانی كۆمەڵگەی مەدەنی و مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: ئەوان بە رێگا و ئامرازی هەمەجۆر لەپێناو بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی خۆیان دەجەنگن.
گوتیشی: بێگومان بەر لە هەموو شتێك سەرنجمان لەسەر رێگەچارەی ئاشتیانە دەبێت. بەڵام ئەگەر بێت و هیچ شتێكمان بۆ نەمێنێتەوە، بە هەموو توانامان بەرگری لە خۆمان دەكەین.
ڤلادیمیر پوتین زانیاری لەبارەی "ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت"ی سوپای رووسیا لە ئۆكراینا دا و رایگەیاند: "هەڵبەتە رەنگە پرۆسەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكە درێژە بكێشێت.
پوتین هەڵسەنگاندنی بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمی كرد و گوتی: هەڕەشەی جەنگی ئەتۆمی تا دێت گەورەتر دەبێت. رووسیا یەكەمجار (چەكی ئەتۆمی) بەكار ناهێنێت، ئەگەر یەكەمجار بەكاری نەهێنێت، نابێتە دووەم چونكە توانای بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دژ بە خاكەكانمان زۆر سنووردارە.
سەرۆكی رووسیا جەختی لەوە كردەوە كە رووسیا گەمژە نییە، دەزانێت چەكی ئەتۆمی چییە و ئاماژەی بەوە دا كە چەكی ئەتۆمی رووسیا پێشكەوتووتر و مۆدێرنترە بەراورد بەوەی وڵاتانی دیكە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.