Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:31

سه‌رۆكی فیفا: قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر باشترین و به‌هێزترین بوو له‌ مێژووی مۆندیاله‌كان

کوردستان TV
100%

                                               
 
جیانی ئینفانتینۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه‌،   مۆندیالی قه‌ته‌ر شاهێدی باشترین ڕکابەرییە له‌ قۆناغی کۆمەڵەکان لە مێژووی مۆندیالدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فیفا روونیكرده‌وه‌ كه‌ یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە لە ڕووی ژمارەی بینەرەکانی له ‌نێو یاریگاکان و شاشەکان لە سەرتاسەری جیهان، فێستیڤاڵی هاندەرانی ده‌وحە جارێکی دیکە سەلماندی کە تۆپی پێ لە نێو ولاتانی جیهان بەناوبانگە، سەرۆکی فیفا ستایشی ئاست به‌رزی هه‌ر سیی و دوو هه‌لبژارده‌ی به‌شداربووی جامی جیهانی كرد كه‌ لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ڕکابەرییان کرد.
 ئینفانتینۆ گوتیشی جامی جیهانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌ ئیتر تیپی بچووک و گەورە نەماون، به‌ڵكو بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، تیپەکان لە هەموو کیشوەرەکانەوە سەرکەوتوون بۆ قۆناغی کۆتایی، ئەمەش مانای وایە تۆپی پێ لە ڕێگەدایە بۆ ئەوەی ببێتە یارییەکی جیهانی ڕاستەقینە.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.