سبه‌ی شه‌و له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی جیهانی دووهه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر، یاری لوتكه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و هۆله‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له یاریه‌كه‌دا، لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین یەکێک لە یاریزانانی تیپه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌مباره‌وه پێگه‌ی فه‌ره‌می تی وای سیی سپۆرتی ئه‌رژه‌نتینی ئاشكرایكرد كه لاوتارۆ مارتینێز هێرشبه‌ری تانگۆ دووچاری پێکان هاتووە، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه بۆ یاری به‌رامبه‌ر هۆله‌ندا ئاماده‌نه‌بێت، هاوكات ئەلیخاندرۆ کاماچۆ بریکاری كاره‌كانی یاریزانەکە ڕایگه‌یاند كه لاوتارۆ ئازارێکی زۆری لە پاژنەی پێی هه‌یه، بۆیه ئه‌سته‌مه بۆ یاری به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا ئاماده‌بێت.
كاماچۆ ڕوونیكرده‌وه كه لاوتارۆ به هه‌وڵ و كۆششی تیمی پزیشكی هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین كار ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ئازاره، جولیان ئەلڤارێزیش بەهه‌مان شێوه هه‌وڵ ده‌دات به‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی زاڵ بێت و شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تانگۆ بكاته‌وه.
له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی مۆندیال یاری لوتكه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و هۆله‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.