لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە بۆ سنوری گوندی (بیوەك ) بەمەبەستی ڕێگریكردن لە دیاردەكانی سەرپێچی ژینگەیی و پارێزگاری لە سروشت و ژینگەی سنورەكە ، لەلایەن سەرپێچیكارانەوە تەقە لە مەفرەزەكەی پۆلیسی دارستان كرا .
لەو رووداوەدا یەكێك لەكارمەندەكانی پۆلیس بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست .
دواتریش بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژمارەیەك لە ئەفسەران سەردانی كارمەندە بریندارەكەیان كردو لێكۆڵینەوەكانیش بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری سەرەكی بەردەوامە.
كارمەندێكی پۆلیسی دارستان لەلایەن سەرپێچیكارانەوە بریندار كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.