Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:58

مه‌سرور بارزانی: په‌ره‌پێدان و گرنگیدان به‌ خوێندنی باڵا ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ به‌ هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان

کوردستان TV
100%


بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت، بەردی بناخەی زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر دانرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی دیسەمبەر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناخەی زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر دانرا.
له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: په‌ره‌پێدان و گرنگیدان به‌ خوێندنی باڵا ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ به‌ هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان .
گوتیشی،خۆشحالم كه‌ ده‌بینم ڕۆژ به‌رۆژ ئاستی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌ڕوات، دروست كردنی ئه‌م ناوه‌نده‌ زانستیانه‌ش یارمه‌تی ده‌رده‌بێت له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و زانستی و ئه‌كمادیمی له‌هه‌رێمی كوردستان.

زانكۆی به‌ریتانی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌ولێر ده‌بێته‌ یه‌كه‌م لقی زانكۆی له‌نده‌ن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، كه‌ له‌ ساڵی 1836 له‌ له‌نده‌ن دامه‌زراوه‌، زانكۆی به‌ریتانی نێوده‌وڵه‌تی  له‌ 167 زانكۆ و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ پێكهاتووه‌. 


نوێده‌كرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.