Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:32

هازارد به‌فه‌رمی وازهێنانی له‌ ياری نێوده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%


دوای ده‌رچوونی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زارو بیستودووی قه‌ته‌ر، ئیدین هازارد کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به‌فه‌رمی وازهێنانی له‌ ياری نێوده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاند.
 هازاردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید سه‌دوبیستوشه‌ش یاری به‌ درێسی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌و سیی و سێ گۆڵی بۆ هه‌لبژارده‌كه‌ له‌ سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان تۆماركردووه‌، بەڵام هیچ نازناوێکی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.
هازارد له‌ ته‌مه‌نی‌ سیی و یه‌ك ساڵیدا وازی له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی هێنا،‌ له‌مه‌ودواش ته‌واوی تواناكانی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی رالب مه‌درید ده‌خاته‌گه‌ڕ تا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و ده‌ستكه‌وتی گرنگ له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت، هازارد له‌ ساڵی دووهه‌زارونۆزده‌ له‌ یانه‌ی چێڵسیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ راله مه‌درید كرد، به‌ڵام به‌هۆی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی پێكانه‌كانی نه‌یتوانیوه‌ ئاستێكی شیاو له‌ ڕیزی یانه‌ی شاهانه‌ پێشكه‌ش بكات.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.