Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:20

بەرگريكارێكی هەڵبژاردەی هۆڵەندا : راگرتنی میسی زۆر زەحمەتە 

کوردستان TV
100%

ڕۆژی هەینی هەموو چاوەكان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتووی یاری نێوان هۆڵەندا و ئەرجەنتین دەبێت لە قۆناغی چارەكی كۆتایی مۆندیالی 2022، كە پێشبینی دەكرێت یارییەكی چێژ بەخش بێت ، كە لەكاتێكدا یاریزانە دیارەكانی وەك لیۆنێل مێسی و ڤێرجیل ڤان دایك بەشداری لە یارییەكەدا دەكەن.
لەوبارەیەوە ناتان ئاكێ بەرگریكاری هۆڵەندی لە لێدوانێكدا كە ڕۆژنامەی "ماركا"ی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، لە كەمپەكەمان باسی هێرشبەرەكەی پاریس سانجێرمانمان نەكردووە.
ئاكی ئاماژەی بەوەشكرد، مێسی یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی هەموو سەردەمێك، ڕێگریكردن لێی زۆر قورس دەبێت، تا ئێستا باسی ئەوەمان نەكردووە، چەند ڕۆژێكی ئاراممان بەسەر بردووە و تا ئێستا بیرمان لە مێسی نەكردووەتەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئەوە تەنها مێسی نییە، یاریزانی نایابی دیكەیان هەیە و یارییەكەش یارییەكی نایاب دەبێت.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.