ئاژانسی هەواڵیی میزان سەربە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاوكردەوە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ، موحسێن شكار كە لە میانی ناڕەزایەتییەكانی ئەم دواییاندا دەستگیر كرابوو، لەسێدارە دراوە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، تاوانی موحسێن شكار، "هێرشكردن بە چەك بۆسەر میلیشیاكانی بەسیج، داخستنی رێگەوبان و دژایەتیكردنی خودا" راگەیەندراوە.
موحسێن شكار رۆژی 25ی ئەیلوول لە شاری تاران دەستگیر كرا و دانیشتنەكانی دادگاییكردنی لە یەكی تشرینی دووەمەوە دەستی پێ كردبوو.
لە میانی خۆپیشاندانەكانیشدا هەزاران كەس دەستبەسەركراون كە ژمارەیەكیان دادگاییكراون و قۆناغی دادگاییكردنی ژمارەیەكی دیكەشیان بەردەوامە، تا ئیستاش سزای لەسێدارەدان بۆ 11 كەس دەركراوە.
داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لە زیادبوونی دەركردنی سزای لەسێدارەدان بۆ خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكان دەردەبڕن.
ئێران یەكەم سزای لەسێدارەدانی لە دۆسیەی خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكان جێبەجێكرد
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە سێدارەدانی یەكێك لە گیراوانی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییانەی راگەیاند.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.