وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، تاوەکو 7ی کانوونی یەکەم، 33 ملیۆن و 983 هەزار 800 لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، دابەشکردووە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه8ى12ى2022، له‌راگه‌یاندراوێكدا، فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوایین ئاماری وەبەرهێنانی کانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڵاوكرده‌وه و كه‌تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تاوەکو ئێستا 169 هەزار و 919 خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان له‌پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه بووه:
لە سنووری پارێزگای هەولێر: 8 ملیۆن 454 هەزار و 400 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 42 هەزار و 272 خێزان، سوودمەندبوون.
لە سنووری پارێزگای دهۆک: 10 ملیۆن و 697 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 53 هەزار و 488 خێزان، سوودمەندبوون.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە: 14 ملیۆن و 831 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 74 هەزار و 159 خێزان، سوودمەندبوون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 70 ملیار دینار بۆ کڕینی نەوتی سپی، تەرخانکردووە و بەشێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابینکردووە. هەروەها پاڵپشتیی حکومەت بۆ هەر نرخی بەرمیلێک دەگاتە 65% و هاووڵاتییان تەنیا لە 35% نرخەکەی دەدەن.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.