Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:51

نووسه‌ر"ئاری ئاغۆك" دووكتێبی نوێی چاپ و بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


نووسه‌ر و میدیاكار "ئاری ئاغۆك"، دووكتێبی نوێی خۆی به‌ناوه‌كانی " نه‌وه‌ی ژینگه‌ پارێز و  چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قوتابی هه‌رزه‌كار بكه‌ین؟" چاپ و بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبی " نه‌وه‌ی ژینگه‌ پارێز" نووسه‌ر ئاری ئاغۆك به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" كتێبێكی ژینگه‌یی په‌روه‌رده‌ییه‌ بۆ قوتابیان ، ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه‌ بریتیه‌له‌ ( ئۆپه‌رێت و هۆنراوه‌و چیرۆك و رێنمایی و په‌یامی ژینگه‌یی ) كه‌ له‌بابه‌تی ،(به‌فیرۆنه‌دانی ئاو ، ده‌ستشوشتن ، نه‌مام چاندن ، ژینگه‌دۆستی ، پیس نه‌كردنی ژینگه‌ ، زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان ، ددان شوشتن ، پاك و خاوێنی) ئاماژه‌ی پێكراوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ كتێبی "چۆن مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ قوتابی هه‌رزه‌كا بكه‌ین ؟" ئاری ئاغۆك ده‌ڵێت"
له‌م كتێبه‌دا وێرای باسكردن له‌وقۆناغه‌ هه‌ستیاره‌و ژینگه‌ی قوتابخانه‌و مامۆستا له‌گه‌ڵ قوتابی هه‌رزه‌كار ، كۆمه‌ڵه‌ بابه‌تێكی په‌یوه‌ستدار باسكراوه‌، له‌ته‌وه‌ری دووه‌م چه‌ند پرسیارێكی گرنگ ئاراسته‌ی ده‌رونناس مامۆستا یوسف عوسمان حه‌مه‌د كراوه‌، ئه‌ویش  به‌شێوه‌ی لۆژكی و ده‌رونناسانه‌ وه‌ڵامی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داونه‌ته‌وه‌".

له‌ كۆتاییدا نووسه‌ر ئاری ئاغۆك به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند"ئه‌و دووكتێبه‌م به‌سوپاسه‌وه‌ له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌چاپگه‌یه‌ندراوه‌، به‌دیاری بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان دابه‌شده‌كرێ".
ئا- كامران
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.