Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:36

لە كاتەكانی سبەی ئێوارەوە پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی نزم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە سبەی هەینی 9-12-2022 ئاسمانی هەرێم بە زۆری ساماڵ و كەمێك پەڵە هەوری ئەبێت .
هەروەها دەڵێت: لە كاتەكانی سبەی ئێوارەوە تا پێش نیوەرۆی رۆژی یەكشەمە 11-12-2022 لە ئەنجامی زیادبوونەوەی كاریگەری ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیەی لەسەر ناوچەكانمانە، بایەكی وشك و سارد ناوبەناو لە ناوچە شاخاوییەكانی رۆژھەڵاتی ھەرێم چالاك ئەبێتەوەو كاریگەری لەسەر ناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر ئەبێت بەخێرایی 15 تا ھەندێك كات بۆ 30كم/س ،كە ئەمەش ئەبێتە ھۆی زیاتر دابەزینی پلەكانی گەرما لە شەواندا و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی لەناوچە شاخاوییەكاندا .

دەشڵێت: بەڵام لەكاتەكانی رۆژدا بەگشتی پلەكانی گەرما لەو ماوەیەدا بەشێوەیەكی جێگیر ئەمێننێتەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.