Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:02

مه‌سرور بارزانی نامه‌یه‌كی له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئیتاڵیا پێگه‌یشت

کوردستان TV
100%


پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌8ى12ى2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌: نامەیەکمان لە خاتوو جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتالیا پێگەیشت. 
مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندووه‌: سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان ، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و هەردوولا هاوبەشن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی. 
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە . بەتایبەتی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و وزە. 
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: سەرۆکی وەزیرانی ئیتالیا، ئومێدەوارە کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ، ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش کە ئاشتی و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانییە. 
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاندووه‌، لە کۆتایی نامەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا نووسیویەتی ” چاوەڕوانم لە دەرفەتێکی نزیکدا بتانبینم و لەگەڵتان کۆببمەوە“.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.