Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:49

چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ له‌سه‌ر"په‌نكریاس" بزانه‌

کوردستان TV
100%

په‌نكریاس، ئه‌ندامێكی گرنگه‌ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ چه‌ندین ئه‌ركی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات، له‌م روانگه‌وه‌ (د. جاسم موحه‌مه‌د ئیبراهیم – پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی) چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ له‌ رێگه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه‌، ده‌خاته‌ ڕوو كه‌بریتین له‌ :
 
1. ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی سك، ده‌كه‌وێته‌ پشت گه‌ده‌ واتا مه‌عیده‌.

2. كێشی په‌نكریاس ته‌نها (70) گرامه‌!!

3. درێژییه‌كه‌ی ته‌نها (12 – 15) سه‌نتیمه‌تر.

4. له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت، به‌شه‌ زۆره‌كه‌ی كه‌ له‌ (99.98%) ی په‌نكریاس پێكدێنێت به‌رپرسه‌ له‌ ده‌ردانی چه‌نده‌ها ئه‌نزیماتی گرنگ بۆ هه‌رسكردنی خواردن!

5. به‌شی دووه‌م ته‌نها له‌ (2.1%) ی په‌نكریاس پێكدێنێت و به‌رپرسه‌ له‌ ده‌ردانی جۆره‌ها هۆرمۆن كه‌ گرنگترینیان هۆرمۆنی ئینسۆلینه‌.

6. ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ ته‌نها (2.1%) ی په‌نكریاس پێكدێنێت له‌ شێوه‌ی دورگه‌ دورگه‌ ڕێكخراون كه‌ پێیان ده‌گوترێ دورگه‌ی لانگه‌رهانز(Islets of Langerhans).

7. نزیكه‌ی (2 – 1) ملیۆن دورگه‌ی لانگه‌رهانز هه‌یه‌ له‌ ناو په‌نكریاس.

8. هه‌ر دورگه‌یه‌ك له‌ (2500) خانه‌ پێكدێت!!

9. ڕۆژانه‌ په‌نكریاس (30 – 40) یه‌كه‌ی ئینسۆلین ده‌رده‌دات !!

10. تێكشكان و كه‌م بوونی ئه‌و دورگانه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری نه‌خۆشی شه‌كره‌!!!

11. په‌نكریاستان بپارێزن و ماندووی مه‌كه‌ن به‌ خواردنی شیرینی زۆر.
ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.