له په‌راوێزی ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه گوایا له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سری سعودی گه‌یشتبێته رێكه‌وتن بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی بكات.
ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه هات له چه‌ند رۆژی رابردوو ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، كریستیانۆ لەگەڵ یانه‌ی نەسر ڕێککەوتووە بۆ پەیوەندیکردنی به‌و یانه‌یه له مێركاتۆی زستانه‌دا به مووچه‌یه‌كی ساڵانه به بڕی دوو سه‌د ملیۆن یۆرۆ، كریستیانۆ بەخێرایی وەڵامی ئەم دهنگۆیەی دایەوەو دووپاتیكرده‌وه كه ئەمە راست نیه.
ڕۆناڵدۆ له یاری قۆناغی شازده‌ی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له مۆندیالی قه‌ته‌ر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا، وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری کرد‌و یاریه‌كه‌ش به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به سه‌ركه‌وتنی پۆرتوگال ته‌واوبوو، له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا پۆرتوگال ڕووبه‌ڕووی مه‌غریب ده‌بێته‌وه.
رۆناڵدۆ ده‌نگۆی په‌یوه‌ندی كردنی به‌یانه‌ی نه‌سری سعوودی ڕه‌تده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.