یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی لویس ئێنریكی له ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای ڕاگه‌یاند دوای ده‌ركردنی هه‌ڵبژارده‌كه له قۆناغی 16ی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: سوپاسی ئێنریكی ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌ش به هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای كرد له ماوه‌ی ڕابردوودا.
یه‌كێتییه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ستی به ماندوێتی ئێنریكی له ڕووی بیر و تواناوه كردووه به‌تایبه‌تیش له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، له‌به‌ر ئه‌وه خۆسێ فڕانسیسكۆ مۆلینا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی له یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ماوه‌یه‌كه به‌دوای جیگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێت.
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامه‌ی (ئاس) بڵاوی كرده‌وه كه ئێستا چه‌ند ڕاهێنه‌رێك پاڵێوراون بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌وانیش بریتین له مارسێلینۆ گارسیا تۆرال و لویس دی لافۆینتی كه ئێستا ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ن بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵی.
جگه له‌م دوو ڕاهێنه‌ره، راهێنه‌ری تریش ناویان له‌نێو پاڵێوراوه‌كانه كه بریتین له رۆبه‌رتۆ مارتینێز و رافا بینیتێز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.