Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:44

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: دامه‌زراندن له‌ هێزی پاسه‌وانی سنوور هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌لی دامه‌زراندن له‌ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌ركرد و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ دامه‌زراندنه‌كه‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

سه‌عد معه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ده‌رگه‌ی دامه‌زراندن له‌ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری عێراقیش ده‌گرێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م دامه‌زراندنه‌ له‌ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور بۆ به‌هێزكردنی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.

ئه‌م لێدوانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا ده‌نگۆی ئه‌و بڵاوكرابووه‌وه‌ كه‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌لی دامه‌زراندن له‌ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ته‌نیا هاووڵاتییانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌گرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ بۆ پاراستنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ 3 هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.