Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:31

له‌مه‌ودوا دایك و باوكی قوتابییان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ك ده‌توانن ئاستی منداڵه‌كانیان له‌ قوتابخانه‌ بزانن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كی گرینگی له‌ سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی (E-Parwarda) ڕاگه‌یاند كه‌ تێیدا دایك و باوك و به‌خێوكه‌ری قوتابییان ده‌توان له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ئاستی قوتابییه‌كانیان بزانن.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ ده‌ڵێت: خزمەتگوزاریی  ئی- هەڵسەنگاندن  E-Halsangandn)) خزمەتگوزارییەکی نوێی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەیە، ئاسانکاریی بۆ بەخێوکاری قوتابییان دەكات كە لە دۆخی پەروەردەیی و فێربوونی منداڵەکانیان بە ئەگابن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئەم ساڵی خوێندن ( 2022-2023 ) بە شێوەی ئەزموونی لە (28) بیست و هەشت قوتابخانەی حکوومی و ناحکوومی کوردستان دەستی پێ كردووە.

ده‌شڵێت: بە خێوکاری قوتابی پێویستە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەکەیەوە پاسۆرد و یوزەرنەیمی تایبەت بە منداڵەکەی وەربگرێت، هه‌روه‌ها مامۆستای هەر بابەتێک دوو هەفتە جارێک هەڵسەنگاندن بۆ قوتابییەكان دەكات و ئاستەكانیان بۆ بەخێوکارەکانیان دەنێرێتەوە، هەروەها لە ڕەوشی پەروەردە و فێرکاری منداڵەکانیان ئاگاداریان دەكاتەوە.

ئاستەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لە :

1-  ئاستی ئامادەبوون.

2-  ئاستی چالاکیی ناو پۆل.

3-  ئاستی هێنانی پێداویستییەکانی خوێندن بۆ ناو پۆل .

4-  ئاستی بەئاگابوون و وریایی ناو پۆل.

5-  ئاستی ڕەفتار و ئاكار .

6-  ئاستی نمرە و هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان.

7-  ئاستی تەندروستی.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستای بابەت و رێنمایکاری پەروەردەیی ئەگەر بیانەوێت لە دەرەوەی ئەو هەڵسەنگاندنە گفتوگۆ لەگەڵ بە خێوکاری قوتابی بکەن، دەتوانن پەیامێکی ئەلیکترۆنی بۆ بەخێوکاری قوتابی بنێرن، ڕۆژ و ڕێکەوت و کاتی دیدارەکە لە ناو قوتابخانە رێك بخەن، هەروەها مامۆستا و ڕێنمایکاری پەروەردە لە ناردنی پەیامەکەیاندا دەبێت هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەكەدا بکەن.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ئەم پلاتفۆرمە وێڕای ئەوەی لەسەر حەوت ئاست هەڵسەنگاندن بۆ قوتابییان دەكات، هاوكات سێ بەشی دیکەی گرینگ لەخۆ دەگرێت کە بەخێوكارانی قوتابی دەتوانن سوودی لێ وەربگرن :

1-  دەتوانن تێكڕای نمرەی منداڵەكانیان ببینن، هەر بە خێوکارێک دەتوانێت تەنها نمرەی منداڵەكانی خۆی ببینێت.

2-  دەتوانن خشتەی وانەگوتنەوەی مامۆستایان ببینن و بزانن ڕۆژانە منداڵەكانیان چ وانەیەك دەخوێنن.

3-  دەتوانن سوود لە ڕێنمایی گشتیی خێزانی بۆ چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵەكانیان وەربگرن.

وه‌زاره‌تی ڕاشیگه‌یاند: دەستەواژەكانی هەڵسەنگاندن بە پرس و ڕاوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ داڕێژراون کە بۆ بەرەوپێشچوون و باشتربوون، شێوازی پەروەردەییانە و هاندانی قوتابییان و كەسوكاری قوتابییان ڕەچاو كراوە.

هه‌روه‌ها پلاتفۆرمەکە بە زمانەکانی کوردی: (سۆرانی - بادینی) ، ئینگلیزی ، عەرەبی ، سریانی ، تورکمانی ، بەردەستە.

له‌م كورته‌ ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ زانیاری له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ ده‌خرێته‌‌ڕوو:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.