Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:40

له‌ یارییه‌كی تۆپی پێ له‌ به‌غدا شه‌ڕ دروست ده‌بێت و كه‌سێك ده‌كوژرێ

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ یارییه‌كی تۆپی پێدا له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق شه‌ڕ و ئاژاوه‌ دروست ده‌بێت و له‌ شه‌ڕه‌كه‌شدا چه‌ك به‌كاردێت و كه‌سێك دێته‌ كوشتن.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ یارییه‌كی تۆپی پێی له‌نێوان دوو تیپ له‌ شاری سه‌دڕی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ڕوویداوه‌، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان یاریزانان و هانده‌رانی دوو تیپه‌كه‌ سه‌ری كێشاوه‌ بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك و چه‌قۆ و دار و به‌رد.

له‌ ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی  نێوان هه‌ردوو تیپه‌كه‌، هانده‌ری یه‌كێك له‌ تیپه‌كان به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی چه‌ند چه‌قۆیه‌ك له‌ ملییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ڕووداوه‌كه‌ هه‌ر به‌وه‌نده‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ییشی لێ كه‌وتۆته‌وه‌ و چه‌كیش به‌كارهاتووه‌، به‌ڵام دواجار هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌غدا چوونه‌ته‌ ناوبژی و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕه‌وشه‌كه‌ ئارام كراوه‌ته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.