به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد كه دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه هه‌ڕه‌شه‌یان له ئافره‌تێك كردووه به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر پاره‌یان پێ نه‌ده‌ن وێنه و ڤیدیۆی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌ك له ڕه‌گه‌زی مێ له‌سه‌ر تۆمه‌تباری نادیار كه به وته‌ی سكاڵاكار تۆمه‌تبار له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووه له‌به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌كانی پاره‌ی لێوه‌رگرتووه.
ڕاشیگه‌یاند: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه ڕێك خرا و بڕیاری دادوه‌ر به‌ده‌ستهات و دواتر له‌الیه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین ده‌ستكرا به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ورد، دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كانیش توانرا له كاتی پێدانی پاره و دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه توانرا دوو تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی (س. م. ع) له‌دایكبووی 1989 و (ی. س. م) له‌دایكبووی 2002 ڕه‌گه‌زی نێر ده‌ستگیر بكرێن.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رده‌م دادوه‌ر و پۆلیس دانیان نا به تاوانه‌كانیان، دواتریش دادوه‌ر بریاری دا به ڕاگرتنی تۆمه‌تبارانی ناوبراو به‌پێی مادده‌ی (2) له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.