بڕیاره سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌نگاریا بگاته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی (كوردستان تیڤی) زانیویه‌تی، سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكی هه‌نگاریا له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ عێراق، ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
له كاتی گه‌یشتنی سه‌رۆكی هه‌نگاریا، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له پێشوازیدا ده‌بن.
سه‌ردانه‌كه‌ی كاتالین بۆ هه‌ولێر یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت و ژماره‌یه‌ك دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌نگاریا هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر به‌سه‌رده‌كاته‌وه، دواتریش سه‌ردانی ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه ده‌كات كه حكوومه‌تی هه‌نگاریا له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی هاوكارییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێیان ده‌كات.
كاتالین نۆڤاك كه چه‌ند مانگێكه به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌نگاریا هه‌ڵبژێردراوه، ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌نگاریا له مێژوودا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.