بڕیاره پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆكی هه‌نگاریا بگاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێ بكرێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكی هه‌نگاریا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه فه‌رمییه‌ی كه بۆ عێراق ئه‌نجامی ده‌دات، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 11:50 ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
كاتالین نۆڤاك له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی و به‌خێرهاتن ده‌كرێ.
دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌نگاریا له ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكی هه‌نگاریا ده‌چێته پارێزگای نه‌ینه‌وا و له‌وێ سه‌ردانی شاری مووسڵ و ناوچه‌كانی به‌رتڵه و ته‌لسقۆف ده‌كات، له‌وێ به‌شداری مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌نگاریا له‌چوارچێوه‌ی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كان ئه‌م وڵاته دروستكراوه.
كاتالین نۆڤاك كه چه‌ند مانگێكه به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌نگاریا هه‌ڵبژێردراوه، سبه‌ی ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌نگاریا له مێژوودا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.