به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له هه‌ردوو ڕۆژه‌كه‌دا ئاسمان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان به‌گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.
له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه و نزیكی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، مه‌دوای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانیش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.