Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:28

نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌نه‌دا بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێگه‌ی بۆڕی و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆڕۆنا له‌ وڵاتی چین و ڕه‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سیستی گه‌شه‌ی ئابووری له‌ وڵاتان به‌هۆی په‌تاكه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان 59 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر و به‌ڕێژه‌ی 0.8% به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 76.74 دۆلار.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك 68 سه‌نتی چووه‌ سه‌ر و به‌ ڕێژه‌ی 1% به‌رزبووه‌وه‌، ئێستا نرخه‌كه‌ی‌ 72.14 دۆلاره‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.