كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ڕه‌تی كرده‌وه له هیچ گه‌شتێكدا له‌نێو فڕۆكه‌كان گۆشتی به‌رازی ده‌رخواردی گه‌شتیارانی دابێت.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا كۆمپانیایه‌ك به‌نیاز بوو له ڕێگه‌ی نووسینگه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراق گه‌شتێكی فڕۆكه له ئه‌ڵمانیاوه به‌ره‌و نیشتمان ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه دواخرا، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دا به ناچاری سه‌رجه‌م گه‌شتیارانی بۆ هوتێلێك گواسته‌وه، له هۆتێله‌كه‌ش بۆ ژه‌مێكی خواردن گۆشتی به‌راز درابووه گه‌شتیاران.
یه‌كێك له گه‌شتیاره‌كانیش وێنه و ڤیدیۆی ژه‌مه‌كه و گۆشتی به‌رازی گرتبوو و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كردبووه‌وه و دواتریش ئه‌م ڕووداوه ده‌نگۆیه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنابوو.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه هێڵی ئاسمانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ته‌واوی ڕووداوه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه نییه و گرفت و سووچ لای كۆمپانیا گه‌شتیاری و كارگێڕی هۆتێله‌كه بووه.
كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاند: ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پێدانی گۆشتی به‌راز له ژه‌مه‌كانی نێو فڕۆكه‌دا دووره له راستییه‌وه و له هیچ گه‌شتێكی فڕۆكه عێراقییه‌كاندا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه له‌نێویشیاندا گه‌شته‌كانی ئه‌ڵمانیا گۆشتی به‌راز نه‌دراوه‌ته سه‌رنشینه‌كان.
ڕاشیگه‌یاند: كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و ژه‌مه خۆراكییانه‌ی كه له‌نێو فڕۆكه‌دا به سه‌رنشینان ده‌دات به‌ڕێگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به وێنه و ڤیدیۆ بڵاوكراوه‌كانیش، هێڵی ئاسمانی عێراق ڕایگه‌یاند: وێنه بڵاوكراوه‌كه لۆگۆی كۆمپانیاكه‌مانی پێوه نییه كه په‌سندكراوه و له سه‌رجه‌م ژه‌مه‌كاندا به گه‌شتیاران ده‌درێت، بۆیه ئێمه لێی به‌رپرسیار نین.
له كۆتاییشدا كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق داوای له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد خۆیان به‌دوور بگرن له زانیاری ناڕاست و پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێكیش به‌دواداچوون بۆ زانیارییه‌كان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.