كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكی هه‌نگاریا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دابه‌زی و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ كرا.
له ڕێوڕه‌سمی پێشوازیكردندا له كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكی هه‌نگاریا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاماده بوون.
ئێستا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكی هه‌نگاریا له ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌دان.
بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌كه، كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكی هه‌نگاریا سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی مرۆیی به‌سه‌ر بكاته‌وه كه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌نگاریا له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
دواتریش سه‌ردانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كات و له‌وێ سه‌ردانی ناوه‌ندی شاری مووسڵ و ناوچه‌كانی به‌رتڵه و ته‌لسقۆف ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌شداری مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌نگاریا له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی ئه‌م وڵاته دروستكراوه.
سبه‌ی شه‌مووش، سه‌رۆكی هه‌نگاریا له‌گه‌ل مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه.
دواتریش له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، كاتالین نۆڤاك ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌نگاریا.
كاتالین نۆڤاك كه چه‌ند مانگێكه به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌نگاریا هه‌ڵبژێردراوه، یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌نگاریایه له مێژوودا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.