سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی كردووه دۆخی ئابووری عێراق له ساڵی 2024 له‌وپه‌ڕی باشیدا بێت و یه‌ده‌گی دراوی بیانی 100 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێپه‌ڕێنێ.
شاره‌زایانی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ڕایانگه‌یاندووه: پێشبینی ده‌كه‌ین ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عێراق به‌شێوه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو زیاد ببێت و به‌شێوه‌یه‌ك كه له ساڵی 2027 ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له 4.4 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌وه بۆ 5 ملیۆن به‌رمیل زیاد ببێت.
ڕاشیانگه‌یاندووه: گه‌شه‌ی ئابووری عێراق له ماوه‌یه‌كی كورتخایه‌ندا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌م گه‌یشه‌ش زیاتر له بارودۆخی هاووڵاتییانی داهاتی مامناوه‌ند به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه: پێشبینی ده‌كرێت گه‌شه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی نانه‌وتی له ماوه‌یه‌كی كورتخایه‌ندا خێراتر به‌رزبێته‌وه به‌تایبه‌ت له ساڵی 2024 بگاته 4%، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و پاڵپشتییه‌وه دێت كه حكوومه‌ت بۆ گه‌شه‌پێدانی خۆراكه‌وه پێشكه‌شی ده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێستا به‌رهه‌می ناوخۆیی نانه‌وتی عێراق بریتییه له تێكڕای 3.5%.
شاره‌زایانی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن: پێشبینی ده‌كرێ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان هه‌ر له به‌رزیدا بمێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش هاوسه‌نگی له دارایی گشتی له عێراق به‌لایه‌نی كه‌م تا ساڵی 2025 دروست ده‌كات.
جه‌ختیشیان كرده‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دۆخی ئابووری عێراق هه‌ر له باشیدا بمێنێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك كه تا ساڵی 2024 یه‌ده‌گی دراوی بیانی له بانكی ناوه‌ندی عێراق بگاته لووتكه و نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.