Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:48

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌نگاریا له‌ كۆبوونه‌وه‌كان باسی چی ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌نگاریا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان‌ پێشوازی لێ كرا.

له‌ ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر پێشوازى له‌ خاتوو کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا كرد.

كاتالین نۆڤاك‌ به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشتۆته عێراق و هه‌رێمى كوردستان و له‌و سه‌ردانه‌شیدا هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌.

دواتریش سه‌ردانی ئه‌و پڕۆژە مرۆییانه‌ ده‌كات کە بە سەرپەرشتیی بەرنامەی هاریکاريی هەنگاری لە عێراق و هەرێـمی کوردستان جێبەجێ کراون.

بڕياره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاتوو کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا كۆببنه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌نگاريا، هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتى تاوتوێ بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.