Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:41

به‌ته‌مه‌نترین یاریزان له‌ مێژوودا.. پێش له‌دایكبوونی میسی یاریزان بووه‌‌ و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%

یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری ژاپۆنی به‌ به‌ته‌مه‌نترین یاریزان له‌ مێژوودا داده‌نرێت كه‌ تا ئێستا له‌ یاریكردن به‌رده‌وام بێت‌، ده‌ستپێكی یاریكردنیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش له‌دایكبوونی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی.

یاریزانه‌كه‌ ناوی (كازۆ میۆرا)یه‌ و ماوه‌ی 36 ساڵه‌ به‌بێ دابڕان له‌ یاریكردنی تۆپی پێ به‌شێوه‌ی پیشه‌گه‌ر به‌رده‌وامه‌، ئێستا ئه‌و ته‌مه‌نی 55 ساڵه‌.

میۆرا له‌ ماوه‌ی ژیانی وه‌رزشیدا یاریی بۆ 14 یانه‌ی جیاواز كردووه و ماوه‌یه‌كیش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن بووه‌‌، هه‌روه‌ها ده‌ستپێكی یاریكردنیشی وه‌ك یاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌ یانه‌ی سانتۆسی به‌ڕازیلی بووه‌ له‌ ساڵی 1986.

میۆرا زۆرترین یاریی به‌ درێسی یانه‌ی یۆكۆهامای ژاپۆنی بووه‌ كه‌ ماوه‌ی 17 ساڵ بێ دابڕان یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌ بووه‌ له‌ خولی نایابی ژاپۆن.

میۆرا وه‌رزی ڕابردوو له‌ ڕیزی یانه‌ی سوزوكا پۆینت گیته‌رزی ژاپۆنی یاری كرد، ئێستاش گرێبه‌ستێكی نوێی له‌ خولی پله‌ دووی پورتوگال له‌لایه‌ن یانه‌ی ئۆلیڤێرنس ئاراسته‌كراوه‌.

یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 55 ساڵییه‌كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ پورتوگاله‌ بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌یدا.

میۆرا به‌ به‌ته‌مه‌نترین یاریزان داده‌نرێت له‌ مێژوودا كه‌ تا ئێستا له‌ یاریكردن به‌رده‌وام بێت، به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ پێش له‌دایكبوونی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی پاریس سانجێرمان فڕه‌نسی وه‌ك یاریزانی پیشه‌گه‌ر یاریی كردووه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.