به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی نه‌وت و گاز له شاری هه‌ولێر به ده‌ستڕێژی گولـله كوژرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ڕوونكرنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی حاڵەتێکی تەقەکردن لە قەزای بنەسڵاوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست.
ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا بۆیان دەرکەوت کە ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت و گاز بە پلەی مقەدەم بە ناوی (ئه‌سعه‌د ڕەئووف حەمەد) تەمەن 48 ساڵ دەستڕێژی گولـلەی لێ کراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە ئێستادا تەرمەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران تاوەکو ڕادەستی دادگایان بکەن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (كوردستان تیڤی) كه‌وتووه له شایه‌دحاڵه‌كانه‌وه، كوژراوه‌كه خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵه و دانیشتووی شاری هه‌ولێره، نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی دوای ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له مزگه‌وت له‌لایه‌ن دوو ئۆتۆمبێڵ ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێ كراوه و ڕاسته‌وخۆ له شوێنی ڕووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان پێده‌چێت ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیسی نه‌وت و گاز به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و دوژمندارییه‌وه هاتبێته كوشتن كه پێشتر كێشه‌ی دوژمنداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یه‌كی تردا هه‌بووه و سوڵحی عه‌شائیریش له‌نێوانیاندا كراوه.
هه‌ر به‌هۆی ده‌ستڕێژییه‌كه، یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی كه له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا له‌گه‌ڵی بووه، بریندار بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.