Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:31

قایمقامییەتی مەخموور لەبارەی دامەزراندنەوە دانیشتووانی سنوورەکەی ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

قایمقامییەتی قەزای مەخموور ئەمڕۆ هەینی 09ـی 12ـی 2022 لەبارەی دامەزراندنەوە دانیشتووانی سنوورەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە سەردانی دیوانی قایمقامییەت بکەن.

ڕزگار محەمەد، قایمقامییەتی قەزای مەخموور، تایبەت بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: لە ڕێگەی کوردستان تیڤییەوە ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە ناویان لە لیستی دامەزراندن هاتووەتەوە لە سنووری قەزای مەخموور ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە سەردانی دیوانی قایمقامییەتی قەزاکە بکەن.

ڕاشیگەیاند: پێویستە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان، ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی، کارتی خانووبەرە، کارتی بەشەخۆراکی، وێنەی کەسی، کۆپی بڕوانامەی ئەکادیمی بە ئاماژەدان بە تێکڕا و نمرە بۆ ئەو کەسەی ناوی لە لیستەکە هاتووە لەگەڵ خۆیان بهێنن.

جێی باسە، لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراک، زیاتر لە هەزار کەس لە سنووری پارێزگای نەینەوا دادەمەزرێنرێن.

 

پەیامنێر/ کارزان کاکل

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.