Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:24

پاتریارکی کەنیسەی ئەرسەدۆکس: بە چاوی خۆشەویستی و ڕێزەوە دەڕوانینە پاراستنی ئاشتی و گیانی پێکەوەیی لە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 09ـی 12ـی 2022 پاتریارکی کەنیسەی ئەرسەدۆکس لە جیهان گەیشتە هەولێر و جەختی کردەوە کە بە چاوی خۆشەویستی و ڕێزەوە دەڕوانینە پاراستنی ئاشتی و گیانی پێکەوەیی لە هەرێمی کوردستان.

د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕامی نووری، قایمقامی عەنکاوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازییان لە پا‌تریاک مار ئیگناتۆس ئه‌فرامی دووه‌م پاتریارکی کەنیسەی ئەرسەدۆکس لە جیهان کرد.

مار ئەفرام ڕایگەیاند: ھەمیشە بەچاوی خۆشەویستی و ڕێزەوە دەڕوانینە ھەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئاشتی و برەودان بەگیانی پێکەوەیی.

ڕاشیگەیاند: ستایشی کەلتووری جوان و ڕەنگینی خەڵکی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێکەوەژیان و ئارامی و لەباوەشگرتنی لێقەوماوان و ئاوارەکان دەکەم.

هەر لەمبارەیەوەش بەگرنگییەوە گفتوگۆی لەبارەی خزماتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بوارەدا کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.