سەرۆکی هەنگاریا ئەمڕۆ هەینی 09ـی 12ـی 2022 سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا، لەمبارەیەوە دەڵێت، بە گەرمی پێشوازیم لێ‌کرا.
کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا، لە تویتێكدا سەبارەت بە دیداری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە هەولێر، لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیم لێكرا.
هەر لەبارەی دیدارەکە ڕاشیگەیاند: لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسمان لە پاراستنی پێكهاتەی کریستیانەکان کرد.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌نگاریا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتالین نۆڤاک سەرۆکی هەنگاریا، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌نگاريا، هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به گشتى تاوتوێ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.