سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و چین بۆ هاوکاری و گەشەپێدان کە لە ڕیاز بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ هەینی 09ـی 12ـی 2022 جەختی کردەوە کە هەموو دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی عێراق ڕەت دەکەنەوە.
محەمەد شیاع سوودانی لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و چین بۆ هاوکاری و گەشەپێدان گوتارێکی پێشکەش کرد و لە بەشێکی گوتارەکەی ڕایگەیاند: هەوڵ دەدەین بۆ پێشخستنی ئابووری و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، داواتان لێ ده‌كه‌م بۆ كرانه‌وه‌ی ئابووری به ڕوویی عێراقه‌وه، چونكه ژینگه‌یه‌كی باشی هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان و فاكته‌ری سه‌ركه‌وتنی گرنگیشی هه‌یه له سامانی مرۆیی و ماددی.
ڕاشیگەیاند: ڕێگه ناده‌ین عێراق ببێته ڕێره‌و و پێگەی هێرشكردن بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌كیش بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌مان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌مووان ڕێز له سه‌روه‌ی خاكی عێراق بگرن.
باسی لەوەش کرد کە وڵاته‌كه‌مان تووشی هێرشی تیرۆرستی دڕندانه بوو، هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌موو جیهان كرد، به‌ڵام عێراقییه‌كان به‌رگریان له خۆیان و ناوچه‌كه و جیهانیان كرد و هێزه چه‌كداره‌كانمان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه قوربانییه‌كی زۆری دا و به‌پشتیوانی خودای گه‌وره سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستهات.
سودانی هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە "ناوچه‌كه‌مان شوێنێكه له جیهانێكی گۆڕاو، ده‌بێت پێكه‌وه ئاینده‌مان دروست بكه‌ین، كه كرانه‌وه‌ی ئه‌رێنیمان به ڕووی هه‌موو براكانمان له‌لایه‌ک و په‌رۆشی ئێمه بۆ سه‌پاندنی ڕێگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه مسۆگه‌ر بكات."
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە "ده‌ستی برایه‌تی بۆ برا و دراوسێ و دۆستانمان درێژ ده‌كه‌ین، شانازیش به په‌یوه‌ندییه كراوه‌كه‌مان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.