Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:32

هاووڵاتییانی کۆریای باشوور ساڵێک گەنجتر دەبنەوە

کوردستان TV
100%

کۆریای باشوور بە دەرکردنی یاسایەکی نوێ بۆ سیستەمی ژماردنی تەمەن، هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە ساڵێک گەنجتر دەبنەوە.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردەوە، پەرلەمانی کۆریای باشوور، یاسای تەمەنی نێودەوڵەتی بۆ سیستەمی ژماردنی تەمەن پەسەند کرد، کە لە مانگی حوزەیرانی 2023ـەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە یاساکە ئاماژەیە بۆ ژمارەی تێپەڕبوونی ساڵەکانی کەسێک لەدوای لەدایکبوونییەوە، کە لە کۆریای باشوور کۆرپە لەگەڵ لەدایکبوونی تەمەنی بە ساڵێک هەژمار دەکرا.

باسی لەوەش کردووە کە زۆربەی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بەپێی تەمەنە کۆرییەکان تەمەنیان هەژمار دەکرا، پێش پەسەندکردنی ئەم یاسایە کەسێک هەر کە لەدایکبوو لە کۆریای باشوور تەمەنی بە یەک ساڵ هەژمار دەکرا، هەروەها لە هەموو ڕۆژێکی سەری ساڵدا ساڵێکی دیکە دەچووە سەر تەمەنی، واتە ئەگەر منداڵێک لە 31ـی کانوونی یەکەمدا لەدایکببووایە، ئەوا ڕۆژی دواتر تەمەنی بە دوو ساڵ هەژمار دەکرا.

بە پەسەندکردنی ئەم یاسا نوێیە بۆ ژماردنی تەمەن، هەمان سیستەمی بەکارهێنراو لە زۆربەی وڵاتانی دیکەدا، لە کۆریاش بەکار دەهێنرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.