ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 09ـی 12ـی 2022 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر پێشوازى له کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پڕۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به پێويستزانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى خۆشحاڵى به سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌نگاريا، سه‌ردانه‌كه‌ى به نيشانه‌ى پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سه‌ربازيى هه‌نگاريا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها يارمه‌تيى مرۆيييان به‌تايبه‌تى بۆ مه‌سيحى و ئێزدييان ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ قوربانييه‌كان و ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها داعش و تيرۆرى به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئازادى و ديموكراسى له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێكه‌وەژيان و لێبورده‌يى و پاراستنى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تيش پێكهاته‌ى مه‌سيحى و ئێزدى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق، شه‌ڕ له ئۆكراينا و لێكه‌وته‌كانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.