Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:34

فڕۆکەی جەنگی ناوچە سنوورییەکانی سیدەکان بۆردومان دەکات

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکەی جەنگی نەناسراو ناوچە سنوورییەکانی قەزای سیدەکانی بۆردومان کرد.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین، ئەمشەو هەینی 09ـی 12ـی 2022 فرۆكەی جەنگی نەناسراو گەرووی سنگاوبناری چیای بەربزین ـییان لە سنووری قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆردومان کرد.

ڕاشیگەیاند: بەپێی سەرچاوەیەک فڕۆکە جەنگییەکان بۆ دووەمجار و لە دوو کاتی جیاوازدا بۆردومانی ئەو شوێنانەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەش دا کە بەوپێیەی ئەو ناوچەیە دوور لە گوند و ئاواییەکانە تاوەکو ئێستا زیانەکان لە دەرئەنجامی بۆردومانەکە نەزانراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.