لە دهۆک ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 08ـی 12ـی 2022 هه‌فته‌ی ڕۆشنبیری سریانی ده‌ستی پێ كرد بڕیارە تاوەکو 12ـی 12ـی 2022 بەردەوام بێت، کە له‌لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سریانی له پارێزگای دهۆک ڕێكخراوه.
وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: د. سالار عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، له هۆڵی محه‌مه‌د عارف جزیری له شاری دهۆك به‌شداری له هه‌فته‌ی ڕۆشنبیری سریانی كرد، له گوتارێكیشدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
ڕاشیگەیاند: له ڕێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی هه‌فته ڕۆشنبیرییه‌كه‌دا، د. سالار عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له گوته‌یه‌كدا باسی له گرنگی پێكه‌وه‌ژیان و ستراتیژی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان كرد.
د. سالار عوسمان ڕوونی كرده‌وه، كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تایبه‌ت به ڕۆشنبیری پێكهاته‌كانی ئاشووری، كلدان، سریان، توركمان و ئه‌رمه‌ن، به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی كولتوور و ڕۆشنبیری پێكهاته‌كان.
وەزارەتی ڕۆشنبیری ئاماژەی بەوەش دا کە بڕیاره چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی ڕۆشنبیری سریانی له ڕۆژانی 8-12ـی 01ـی 2022 له شاری دهۆك و قه‌زاكانی زاخۆ، ئه‌لقووش و تلسقۆف به‌رده‌وام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.