Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:27

لەكاتی یاری نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەنووسێك لەكاتی ڕووماڵكردنی یارییەكانی مۆندیال لە قەتەر گیانی لەدەستدا
ڕۆژنامەنووسێكی ناسراو كە لە كەناڵی ئەمریكی "سی بی ئێس سپۆرت" كاردەكات، ڕۆژی هەینی، لە دۆحە، لەكاتی ڕووماڵكردنی یارییەكی تۆپی پێ لە مۆندیالی قەتەر، بەگوێرەی هاوسەرەكەی و یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكی، گیانی لەدەستدا.
گرانت وال تەمەن 48 ساڵ، وەك پسپۆڕی تۆپی پێ لە كۆمپانیای سپۆرت ئیلۆسترەیت كاری كردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە كەناڵی سی بی ئێس سپۆرتەوە بكات.
لە كاتی ڕووماڵكردنی یاری چارەكی كۆتایی نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا كۆچی دوایی كرد.
ڕادیۆی ئەمریكی ئێن پی ئاڕ بڵاویكردەوە، ئەو ڕۆژنامەنووسە لە یاریگای ئەلسەحافە كەوتۆتە سەر زەوی، كاتێك یارییەكە نزیكبووەوە لە كۆتایی. ستافی پزیشكی فریاگوزاری سەرەتاییان پێدا، پێش ئەوەی لەسەر سترێچەر هەڵیبگرن.
گرانت لە قەتەر دەستگیركرا بەهۆی پۆشینی كراسێكی كەوانەیی، و لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو كە بۆ ماوەیەكی كورت دەستگیركراوە لەكاتی ڕێگادا بۆ یارییەكەی ئەمریكا و وێڵز، بەهۆی ئەوەی كراسێكی لە بووە كە ئاڵای هاوڕەگەزبازانی لەسەر چاپكراوە.
گرانت وەهل، لە پۆستێكی تویتەردا لەو كاتەدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتی چوونە ناو یاریگای ئەحمەد بن عەلی بۆ ڕووماڵكردنی یارییەكەی ئەمریكا و وێڵز، پاسەوانەكان ڕێگریان لێكردووە و پێیان وتووە: "دەبێت درێسەكەت بگۆڕیت، ئەمە ڕێگەپێدراو نییە.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، وا دیارە وال تووشی جەڵتەی دڵ بووە.
وال هاوسەرگیری لەگەڵ دكتۆر سێلین گەندەر كردووە كە پسپۆڕی نەخۆشییە درمیەكان بووە و پێشتر لە سەردەمی پەتای كۆرۆنادا لە تەلەفزیۆن دەركەوتبوو. هاوسەرەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "بەتەواوی تووشی شۆك بووم".
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.