هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كورد سامان سه‌یدی ناسراوه به "سامان یاسین" ته‌مه‌ن (27) ساڵ به‌هۆی پاڵپشتیكردنی له خۆپیشانه‌كانی ئێران،له‌لایه‌ن دادگای ئێرانه‌وه له شاری تاران ،سزای له سێداره‌دانی بۆده‌رچوو.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاندووه،له رۆژانی رابردوو، دادوه‌ر سه‌ڵواتی بڕیاری سزای له سێدارنی به بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند سامان یاسین راگه‌یاندووه.
هونه‌رمه‌ند سامان یاسین خه‌ڵكی كرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌و ساته‌ی ده‌ستیگیر كراوه تا ده‌رچوونی بڕیاری له سێداره‌دانی مافی پارێزه‌ری نه‌بووه .
سامان یاسینی، گۆرانیبێژ و ڕاپه‌ڕی خه‌ڵكی كرماشان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیراوه كرا به‌هۆی پشتیوانی كردنی به خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ،خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی ڕاپه.
له ئێستادا دۆسیه‌ی هونه‌رمه‌ند "سامان یاسین" ره‌وانه‌ی دیوانی باڵای وڵات (ئێران) كراوه بۆ دووباره پێداچوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه.
ئا- كامران
گۆرانیبێژێكی كورد به‌هۆی پاڵپشتیكردنی له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران سزای له سێداره‌دانی بۆده‌رچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.