Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:14

ئه‌مڕۆ له‌ جامی جیهانیی ئینگلتەرا و فەڕەنسا بۆ بەدەستهێنانی بلێتی قۆناغی نیوەی کۆتایی رووبەڕووی یەک دەبنەوە

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌10ى12ى2022، لە میانی یارییەکانی قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی جیهانیی قەتەر 2022، كاتژمێر10ى ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئینگلتەرا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

یارییەکە لە یاریگای ئەلبەیت و بە ناوبژیوانی ویڵتۆن سامپایۆ-ی بەرازیلی بەڕێوەدەچێت.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرای خاوەن یەک جامی جیهانی لە قۆناغی گرووپەکان لە گرووپی B یاری دەکرد و بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ بە پێش ئەمریکا، ئیران و وێلز کەوت و سەرکەوت بۆ قۆناغی 16 و لەو قۆناغەشدا بە ئەنجامی 3-0 لە هەڵبژاردەی سەنیگالی بردەوە.

هاوکات هەڵبژاردەی فەرەنسا-ی پاڵەوانی دوایین جامی جیهانی دوای دۆڕاندنی بە هەڵبژاردەی تونس لە میانی یارییەکانی گرووپی D، دوو یارییەکەی دیکەی بردەوە و وەکو پێشەنگی گرووپەکە سەرکەوت بۆ قۆناغی 16 و لەو قۆناغەش بە ئەنجامی 3-1 لە هەڵبژاردەی پۆڵەندای بردەوە و بلیتی چارەگی کۆتایی بەدەستهێنا.

هەردوو هەڵبژاردە پێشتر دوو جار لە مێژووی جامی جیهانیدا رووبەڕووی یەک بوونەوتەوە. لە یاریی قۆناغی گرووپەکان لە مۆندیالەکانی 1966 و 1982 و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەردوو یارییەکەی بە ئەنجامی 2-0 و 3-1 بردبوویەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.