Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:34

سلێمانی نازناوی خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستانی به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان،بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی کوردستان، له‌هه‌ردوو رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی 8 و 9ى 12ى 2022، له‌پارێزگای سلێمانی، به‌ به‌شداری 16 یانه‌ خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوه‌چوو. 
دوای دوو ڕۆژ له‌  ڕكابه‌ری و به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی یانه‌كانی به‌شداربوو له‌ خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان، سه‌ره‌نجام یانه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا. 
ئه‌نجامی یانه‌كانی دیكه‌ كه‌ به‌شدارییان له‌خوله‌كه‌دا كردبوو به‌م شێوه‌یه‌ بوو: 
پله‌ی دووه‌م یانه‌ی سۆلاف
پله‌ی سێیه‌م یانه‌ی ئاشتی
پله‌ی چواره‌م یانه‌ی ئه‌كاد
پله‌ی پێنجشه‌م یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان
پله‌ی شه‌شه‌م یانه‌ی دهۆك
پله‌ی حه‌وته‌م یانه‌ی هه‌ولێر
پله‌ی هه‌شته‌م یانه‌ی سه‌رچنار
پله‌ی نۆیه‌م یانه‌ی برایه‌تی 
پله‌ی ده‌یه‌م یانه‌ی په‌یام
له‌كۆتایشدا، له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر و ئه‌ندامان له‌یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان، نازناو خه‌ڵاتی خوله‌كه‌ به‌خشرا به‌ پاڵه‌وانان.
کاروچالاکییەکانی یەکێتییە ناوەندییە وەرزشییەکان لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەپشتگیری  کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
10ی12ی2022

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.