Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:03

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران به‌رده‌وامن له‌ڕفاندنی منداڵانی كورد له‌ كرماشانیش 2 منداڵ ڕفێندران

کوردستان TV
100%

دوو منداڵی خەڵکی کرماشان، بە ناوەکانی شاهۆ گودەرزی و سینا کەرەمی لەلایەن  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌:  شەوی دووشەممە، 5ى12ى2022، لە درێژەی بەرخۆدان و بەرگری خەڵک لە شاری کرماشان، دوو قوتابی تەمەن15 ساڵ بە ناوەکانی شاهۆ گودەرزی و سینا کەرەمی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو منداڵە لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوای کرماشان ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، هێزە حکومەتییەکان لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا، 13 منداڵ لە شارەکانی سنە، ئابدانان، کامێران، پاوە و سەردەشت ڕفاندووە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.